سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەرز بووەوە

PM:01:12:09/04/2024

12424 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و لە ئێستادا هەر ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە دوو هەزار و ٣٦٣ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت. لە بازاڕەکانی هەرێمیش، نرخی هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج هەزار دینار بەرز بووەتەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، بەگوێرەی پێوانەی بۆرسەی جیهان نرخی یەک گرام زێڕ بە ٧٦ دۆلار و کیلۆگرامێکیش بەرامبەرە بە ٧٥ هەزار و ٩٩١ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هاوکات لە بازاڕەکانی هەرێمدا، ماوەی چەندین رۆژە نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، بەراورد بە چەند رۆژی رابردووش، نرخی مسقاڵێک زێڕ پێنج هەزار دینار بەرز بووەتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە سەرەتای مانگی ئازارەوە نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرز بوونەوە و لە بازاڕەکانی جیهاندا، نرخی هەر ئۆنسەیەک زیاتر لە ٣٠٠ دۆلار بەرز بووەتەوە. لە بازاڕەکانی هەرێمیش لە ماوەی مانگێکدا، هەر مسقاڵێک زێڕ بە نزیکەیی ٣٠ بۆ ٣٥ هەزار دینار بەرز بووەتەوە.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم:

زێڕی عەیار ۱۸به ٤٢٥ هەزار دینار

زێڕی عەیار ۲۱به ٤٩٠ هەزار دینار

زێڕی عەیار ۲۲به ٥١٥ هەزار دینار

زێڕی عەیار ۲٤ به ٥٥٥ هەزار دینار













گەلەری