سەردێڕ:

نرخی دۆلار بەرزبووەوە

PM:12:15:08/04/2024

2064 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ لە دوێنێدا نرخەکەی بەرزبووەتەوە.


ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە ١٤٨ هەزار دینار، لەکاتێکدا دوێنێ لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ و ٤٥٠ دینار بوو، بەوەش بەراورد بە دوێنێ ٥٥٠ دینار لە نرخەکەی بەرزبووەتەوە.

دوێنێ یەکشەممە، چاوگێک لە شاندی ئابووریی و دارایی بانکی ناوەندیی عێراق لە واشنتۆن بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە میانەی کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا گەیشتوونەتە رێککەوتن کە سەرجەم قەرزە داراییەکانی حکومەتی عێراق بە دۆلار بدرێتەوە تا رێژەی دۆلار و متمانەی بانکەکان زیاد ببێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بانکی ناوەندی لەماوەی مانگی ئازاردا بەرزترین ئاستی فرۆشیان بە شێوەی کاش و حەواڵە هەبووە و بەراورد بە مانگی یەک و دوو تێکڕای جیاوازی فرۆش زیاتر بووە لە ملیارێک دۆلار. وتیشی، "ئاستی گەشەی ئابووری بانکەکە بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی فرۆشی مانگەکە بە شێوەی حەواڵە بە رێژەی ٤٪ بەرزبووەتەوە".













گەلەری