سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە جیهان بەرز بووەوە؛ لە هەرێم جێگیرە

AM:11:47:07/04/2024

1456 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و هەر ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە دوو هەزار و ٣٣٠ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت. لە بازاڕەکانی هەرێمیش، نرخی زێڕ بە جێگیری ماوەتەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، بەگوێرەی پێوانەی بۆرسەی جیهان نرخی یەک گرام زێڕ بە ٧٤ دۆلار و ٩١ سەنت و نرخی یەک کیلۆگرامیش بەرامبەرە بە ٧٤ هەزار و ٩٠٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، شارەزایەکی زێڕ لە پێگەی کونسوڵیەتی جیهانی زێڕ بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، نرخی زێڕ لە ئێستادا پێویستی بە پاڵپشتی ئابووری ژاپۆن هەیە، چونکە بە کڕینەوەی دۆلاری ئەمریکا لەلایەن ژاپۆنەوە نرخی زێڕ دادەبەزێت، بەڵام لە حاڵەتێکدا کە ژاپۆن بەردەوام نەبێت لە کڕینەوەی دۆلاری کاش، ئەوە پێشبینی دەکەن نرخی زێڕ بەرز ببێتەوە بۆ دوو هەزار و ٤٠٠ دۆلار.

پاش ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەرز بووەوە، لە ئێستادا نرخی ئەو کانزا زەردە لە بەرزیدا جێگیرە.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم:

زێڕی عەیار ۱۸به ٤٢٠ هەزار دینار

زێڕی عەیار ۲۱به ٤٨٥ هەزار دینار

زێڕی عەیار ۲۲به ٥٠٥ هەزار دینار

زێڕی عەیار ۲٤ به ٥٥٠ هەزار دینار













گەلەری