سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بەرزیدا جێگیرە

AM:08:14:07/04/2024

600 جار خوێندراوەتەوە

پاش تێپەڕبوونی پێنج مانگ لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ سەروو ٩٠ دۆلار، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکاندا جێگیرە و یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٩١ دۆلار و ١٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە، بەگوێرەی بازاڕی پێنوێنی جیهانی نرخی یەک بەرمیل نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە ٨٦ دۆلار و ٩١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە دوێنێ شەممە نرخەکەی بە جێگیری ماوەتەوە.

هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە هەفتەی رووداوەکاندا؛

دوای ئەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەلیکێشا بەرەو ناوچەکانی سوریا، بازاڕەکانی جیهان ناسەقامگیری بەخۆیەوە بینی و نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٩٠ دۆلار و ٧٥ سەنت مامەڵەی پێوە کرا. شارەزایانیش ئاماژەیان بەوە کرد، "نرخی نەوت نزیک دەبێتەوە لە ١٠٠ دۆلار".

لەلایەکی تریشەوە ناوەندی کارگێڕی وزەی ئەمریکا رایگەیاند، لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا ئاستی وەبەرهێنانی نەوت بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرماوە، بەرێژەی ٦.٢٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و شرۆڤەکارانی نەوتیش دەڵێن، ئەو دابەزینە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

هۆکارێکی تری پاڵنەری مانەوەی نرخی نەوت لە بەرزیدا، دووبارە بە ئامانجگرتن و تەقاندنەوەی کەشتیە نەوتیەکان بوو لەلایەن گروپە چەکدارەکان و لەهەمان کاتیشدا هێرشەکانی ئۆکرانیا بۆسەر کەشتییە نەوتی و کێڵگە نەوتییەکانی روسیا یەکێکی تر بووە لە هۆکارەکان کە نرخی نەوتی بۆ سەروو ٨٩ دۆلار بەرز کردەوە.













گەلەری