سەردێڕ:

١٠٠ دۆلار بە چەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

AM:11:02:06/04/2024

36104 جار خوێندراوەتەوە

سەرەڕای ئەوەی کە بازاڕی دراوەکانی هەرێم داخراون، بەڵام لە نوسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەتەوە و لە ئێستاشدا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٦٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.


هاوکات، ماوەی ١٠ رۆژە نرخی دۆلار لە نێوان ١٤٦ هەزار و ١٤٧ هەزار دینار بە جێگیری ماوەتەوە و نزمترین ئاستی نرخی دۆلاریش رۆژی ٣٠ـی ئازار بووە کە تیایدا ١٠٠ دۆلار بەرامبەربووە بە ١٤٦ هەزار و ٦٠٠ دینار.

لەلایەکی تریشەوە دوێنێ پێنجشەممە بانکی ناوەندی رایگەیاند، لەلایەن سەرجەم ئەو گەشتیار و بانکانەوەی کە داواکاری پێشکەشکراوە بۆ کڕینەوەی دۆلار زیاتر لە ٢٥٣ ملیۆن دۆلار خراوەتەڕوو لەو رێژەیەش ٤٪ بۆ گەشتیاران بووە و لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٤٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بانکی ناوەندی لەماوەی مانگی ئازاردا بەرزترین ئاستی فرۆشیان بە شێوەی کاش و حەواڵە هەبووە و بەراورد بە مانگی یەک و دوو تێکڕای جیاوازی فرۆش زیاتر بووە لە ملیارێک دۆلار. وتیشی، "ئاستی گەشەی ئابووری بانکەکە بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی فرۆشی مانگەکە بە شێوەی حەواڵە بە رێژەی ٤٪ بەرزبووەتەوە".













گەلەری