سەردێڕ:

نرخی زێر لە بازاڕەکانی هەرێم لە بەرزترین ئاستی مێژوودایە

AM:09:45:06/04/2024

7112 جار خوێندراوەتەوە

لە هەلومەرجی فراوانبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سکاڵاکانی رێژەی بێکاری ئەمریکا نرخی زێڕ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی مێژووی خۆی کە هەر ئۆنسەیەک بە دوو هەزار و ٣٣٠ دۆلار مامەڵی پێوەدەکرێت. هاوکات نرخی ئەو کانزا زەردە لە بازاڕەکانی هەرێم پێنج هەزار دیناری دیکە بەرزبووەوە.


ئەمڕۆ شەممە، بەگوێرەی پێوانەی بۆرسەی جیهان و عێراق نرخی یەک گرام زێڕ بە ٧٤ دۆلار و ٩١ سەنت و نرخی یەک کیلۆگرامیش بەرامبەر بە ٧٤ هەزار و ٩٠٨ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ هەینی هەزار و ٣١٩ دۆلار بەرزبووەتەوە.

شارەزایەکی زێڕ لە پێگەی کونسوڵیەتی جیهانی ئاڵتون بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، نرخی ئاڵتوون لە ئێستادا پێویستی بە پاڵپشتی ئابووری ژاپۆن هەیە، چونکە بە کڕینەوەی دۆلاری ئەمریکا لەلایەن ژاپۆنەوە نرخی ئاڵتوون دادەبەزێت، بەڵام لە حاڵەتێکدا کە ژاپۆن بەردەوام نەبێت لە کڕینەوەی دۆلاری کاش ئەوە پێشبینی دەکەن نرخی ئاڵتوون بەرزببێتەوە بۆ دوو هەزار و ٤٠٠ دۆلار.

هاوکات، لەماوەی ٤٨ کاتژمێری رابردوودا نرخی زێر لە بازاڕەکانی هەرێم ١٥ بۆ ٢٠ هەزار دینار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە کە ئەوەش بە بەرزترین ئاستی زێڕ دادەندرێت لە هەرێم.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم:

زێڕی عەیار ۱۸به ٤٢٠ هەزار دینا

زێڕی عەیار ۲۱به ٤٨٥ هەزار دینار

زێڕی عەیار ۲۲به ٥٠٥ هەزار دینار

زێڕی عەیار ۲٤ به ٥٥٠ هەزار دینار













گەلەری