سەردێڕ:

نەوت لە بەرزترین نرخی پێنج مانگی رابردوودا ماوەتەوە

AM:08:46:06/04/2024

736 جار خوێندراوەتەوە

پاش تێپەڕبوونی پێنج مانگ لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ سەروو ٩٠ دۆلار ئەمڕۆ جارێکی دیکە نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە سەروو ٩١ دۆلار و لە ئێستاشدا بە ٩١ دۆلار و ١٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.


ئەمڕۆ شەممە، بەگوێرەی بازاڕی پێنوێنی جیهانی نرخی یەک بەرمیل نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە ٨٦ دۆلار و ٩١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخەکەی بەردەوام لە بەرزیدایە.

هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە هەفتەی رووداوەکاندا؛

دوای ئەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەلیکێشا بەرەو ناوچەکانی سوریا، بازاڕەکانی جیهان ناسەقامگیری بەخۆیەوە بینی و لە ئێستاشدا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٩٠ دۆلار و ٧٥ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت. شارەزایانیش دەڵین، "نرخی نەوت نزیک دەبێتەوە لە ١٠٠ دۆلار".

لەلایەکی تریشەوە ناوەندی کارگێڕی وزەی ئەمریکا رایگەیاند، لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا ئاستی وەبەرهێنانی نەوت بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرماوە، بەرێژەی ٦.٢٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و شرۆڤەکارانی نەوتیش دەڵێن، ئەو دابەزینە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

هۆکارێکی تری پاڵنەری مانەوەی نرخی نەوت لە بەرزیدا، دووبارە بە ئامانجگرتن و تەقاندنەوەی کەشتیە نەوتیەکان بوو لەلایەن گروپە چەکدارەکان و لەهەمان کاتیشدا هێرشەکانی ئۆکرانیا بۆسەر کەشتییە نەوتی و کێڵگە نەوتییەکانی روسیا یەکێکی تر بووە لە هۆکارەکان کە نرخی نەوتی بۆ سەروو ٨٩ دۆلار بەرز کردەوە.













گەلەری