سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە جیهان و هەرێم بەردەوامە لە بەرز بوونەوە

PM:03:31:05/04/2024

1676 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیووە و نرخی هەر ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە گەیشتە دوو هەزار و ٣٠٠ دۆلار کە بەرزترین ئاستی نرخی زێڕە. لە بازاڕەکانی هەرێم بەراورد بە رۆژی رابردوو، هەر مسقاڵێک زێڕ هەزار دینار بەرز بووەتەوە.


ئەمڕۆ هەینی، بەگوێرەی پێوانەی بۆرسەی جیهان و عێراق نرخی یەک گرام زێڕ بە ٧٣ دۆلار و ٧٨ سەنت و نرخی یەک کیلۆگرامیش بەرامبەرە بە ٧٣ هەزار و ٧٨١ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردوو ١٩٣ دۆلار بەرزبووەتەوە.

لەو بارەیەوە، شارەزایەکی زێڕ لە پێگەی کونسوڵیەتی جیهانی ئاڵتون بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بازاڕەکانی جیهان و بازرگانانی جیهان بەهۆی هەڵکشانی نرخی ئاڵتوونەوە دووچاری مامەڵە گەورەکان بوونەتەوە کە مەترسییەکانیان زیاد لە پێویستە، لە ئێستاشدا جیهان چاوی لە داتاکانی رێژەی بێکاری ئەمریکایە.وتیشی، "ئەگەر هاتوو داتاکانی ئەمریکا بۆ دۆخی هەڵآوسان نەرێنیبوون ئەوە بە خێرای ئاڵتوون بەربەستی دوو هەزارو ٣٢٠ دۆلار دەبرێت بۆ هەر ئۆنسەیەک".

هاوکات، لەماوەی ٤٨ کاتژمێری رابردوودا نرخی زێر لە بازاڕەکانی هەرێم ١٠ بۆ ١٥ هەزار دینار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە کە ئەوەش بە بەرزترین ئاستی زێڕ دادەندرێت لە هەرێم.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم:

زێڕی عەیار ۱۸به ٤١٦ هەزار دینا

زێڕی عەیار ۲۱به ٤٨٠ هەزار دینار

زێڕی عەیار ۲۲به ٥٠٠ هەزار دینار

زێڕی عەیار ۲٤ به ٥٤٦ هەزار دینار













گەلەری