سەردێڕ:

دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی؛ بەچەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

AM:10:11:05/04/2024

50368 جار خوێندراوەتەوە

سەرەڕای ئەوەی کە بازاڕی دراوەکانی هەرێم داخراون، بەڵام لە نوسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو نرخی دۆلار بەراورد بە رۆژی رابردوو ١٠٠ دینار دابەزینی بەخۆیەوە دیووە و لە ئێستاشدا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و٣٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.


ئەمڕۆ هەینی لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم پشووە و بەهۆی کەمبوونەوەی خواستی دەستراگەیشتن بە دۆلاری کاش لەلایەن گەشتیاران وبازرگانانەوە نرخی دۆلار لە سەرجەم نوسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازارەکاندا رووی لە دابەزینکردووە.

هاوکات، ماوەی ١٠ رۆژە نرخی دۆلار لە نێوان ١٤٦ هەزار بۆ ١٤٧ هەزار و ٤٠٠ دینار بە جێگیری ماوەتەوە و نزمتریترین ئاستی نرخی دۆلاریش رۆژی٣٠ـی ئازار بووە کە تیایدا ١٠٠ دۆلار بەرامبەربووە بە ١٤٦ هەزار و ٦٠٠ دینار.

لەلایەکی تریشەوە دوێنێ پێنجشەممە بانکی ناوەندی رایگەیاند، لەلایەن سەرجەم ئەو گەشتیار و بانکانەوەی کە داواکاری پێشکەشکراوە بۆ کڕینەوەی دۆلار زیاتر لە ٢٥٣ ملیۆن دۆلار خراوەتەڕوو لەو رێژەیەش ٤٪ بۆ گەشتیاران بووە و لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٤٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.

.ئەمەش لە کاتیکدایە، بانکی ناوەندی لە ماوەی مانگی ئازاردا بەرزترین ئاستی فرۆشیان بە شێوەی کاش و حەواڵە هەبووە و بەراورد بە مانگی یەک و دوو تێکڕای جیاوازی فرۆش زیاتر بووە لە ملیارێک دۆلار. وتیشی، "ئاستی گەشەی ئابووری بانکەکە بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی فرۆشی مانگەکە بە شێوەی حەواڵە بە رێژەی ٤٪ بەرزبووەتەوە".













گەلەری