سەردێڕ:

نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

AM:08:14:05/04/2024

676 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی کارگێڕی وزەی ئەمریکا رایگەیاند کە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتیان بەرێژەی ٦٪ کەمی کردووە و شەوی رابردوو نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە سەروو ٩٠ دۆلار و لە ئێستاشدا بە ٩٠ دۆلار و ٩١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.


ئەمڕۆ هەینی، بەگوێرەی بازاڕی پێنوێنی جیهانی نرخی یەک بەرمیل نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە ٨٦ دۆلار و ٦٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخەکەی بەردەوام لە بەرزیدایە.

شەوی رابردوو، دوای ئەوەی کۆگاکانی ئەمریکا پشتڕاستیان کردەوە کە یەدەگی نەوتی ئەمریکا کەمتر بووە لە رێژەی پێشبینیکراو، لەهەمان کاتیشدا گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس بەرەو سوریا پەلی کێشا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە، ٩٠ دۆلار و ٧٥ سەنت.

 

هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە هەفتەی رووداوەکاندا؛

ناوەندی کارگێڕی وزەی ئەمریکا رایگەیاند، لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا ئاستی وەبەرهێنانی نەوت بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرماوە، بەرێژەی ٦٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و شرۆڤەکارانی نەوتیش دەڵێن، ئەو دابەزینە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

هۆکارێکی تری پاڵنەری مانەوەی نرخی نەوت لە بەرزیدا، دووبارە بە ئامانجگرتن و تەقاندنەوەی کەشتیە نەوتیەکان بوو لەلایەن گروپە چەکدارەکان و لەهەمان کاتیشدا هێرشەکانی ئۆکرانیا بۆسەر کەشتییە نەوتی و کێڵگە نەوتییەکانی روسیا یەکێکی تر بووە لە هۆکارەکان کە نرخی نەوتی بۆ سەروو ٨٦ دۆلار بەرز کردەوە.

هۆکارەکانی نزمبوونەوەی نرخی نەوت لە هەفتەی رابردوودا؛

هاوکات لە رۆژی دووشەممەی هەفتەی رابردوو نرخی نەوت بە رێژەی ٠.٤٥٪ بۆ هەر بەرمیلێک دابەزینی بەخۆیەوە بینی ئەوەش دوای ئەوە هات ئاستی یەدەگی نەوتی ئەمریکا بە رێژەی ٠.٨٪ زیاتر بوو لە رێژەی پێشبینیکراو.

هاوکات رۆژی سێشەممەی هەمان هەفتە، هەریەک لە وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سعودیە و شاندێکی ئەمریکا سەبارەت بە پرسی ئاسایش و سەقامگیربوونی ناوچەکە لە ریاز کۆبوونەوە کە ئەوە بووە هۆکاری نزمبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە رێژەی ٠.٣٥ تا ٠.٤٥٪ بۆ هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت.













گەلەری