سەردێڕ:

نرخی نەوت ٩٠ دۆلاری تێپەڕاند؛ شارەزایان چی دەڵێن؟

PM:11:25:04/04/2024

1144 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەلیکێشا بەرەو ناوچەکانی سوریا، بازاڕەکانی جیهان ناسەقامگیری بەخۆیەوە بینی و لە ئێستاشدا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٩٠ دۆلار و ٧٥ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت. شارەزایانیش دەڵین، "نرخی نەوت نزیک دەبێتەوە لە ١٠٠ دۆلار".


ئەمڕۆ پێنجشەممە، دوای ئەوەی کۆگاکانی ئەمریکا پشتڕاستیان کردەوە کە یەدەگی نەوتی ئەمریکا کەمتر بووە لە رێژەی پێشبینیکراو، لەهەمان کاتیشدا گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس بەرەو سوریا پەلی کێشا، نرخی یەک بەرمیل نەوتی رۆژئاوای تێکساس بەرز بووەوە بۆ ٨٦ دۆلار و ٦٠ سەنت.

هاوکات لە چەند رۆژی رابردوودا هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت راگەیەندرا؛

ناوەندی کارگێڕی وزەی ئەمریکا رایگەیاند، لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا ئاستی وەبەرهێنانی نەوت بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرماوە، بەرێژەی ٦٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و شرۆڤەکارانی نەوتیش دەڵێن، ئەو دابەزینە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

ماوەی سێ رۆژیشە گرژی وئاڵۆزییەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل زیاتربووە و ئەوەش وایکردووە وڵاتانی جیهان بۆ گواستنەوەی نەوت جوڵە بازرگانییەکانیان لە کەناڵی سوێس کەمتر بکەنەوە و ئەوەش وایکردووە نرخی نەوت بەرێژەی ١.٥٧٪ بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ببینێت بەراورد بە کاتژمێر ٨ـی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ.













گەلەری