سەردێڕ:

١٠٠دۆلار بەچەند مامەڵەی پێوە دەکرێت؟

PM:05:34:04/04/2024

22212 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندی رایگەیاند، لەلایەن سەرجەم ئەو گەشتیار و بانکانەوەی کە داواکاری پێشکەشکراوە بۆ کڕینەوەی دۆلار زیاتر لە ٢٥٣ ملیۆن دۆلار خراوەتەڕوو لەو رێژەیەش ٤٪ بۆ گەشتیاران بووە. هاوکات لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٤٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانکی ناوەندی لە رێگای سەکۆی ئەلیکترۆنی خستنەڕووی دراوی بیانییەوە رایگەیاند، بە تێکڕا لەلایەن هەزار و ٢٢٢ گەشتیار و حەوت بانکی رێگەپێدراوەوە بڕی ٢٥٣ ملیۆن و ٧٤ هەزار و ٢٦٨ دۆلار بە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی بە هەزار و ٣٢٠ دینار کڕدراوەتەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، بەمەبەستی سەقامگیرکردنی بازاڕەکانی ناوخۆ و رێگەگرتن لە گەڕانەوەی بازرگانان بۆ دۆلاری کاشی بازاڕەکان، رێژەی فرۆشی کاش بە رێژەی ٦٠٪ زیادکراوە و بە تێکڕاش ٢٤٦ ملیۆن و ٩٦٤ هەزار و ٢٦٨ دۆلار فرۆشراوەتەوە بە نرخی ١٣٢ هەزار دینار.

باس لەوەش کراوە، فرۆشی کاش لە ئێستادا تەنها بۆ پێویستی گەشتیاران و ناوخۆیە بۆیە رێژەکە کەمی کردووە بەراورد بە ماوەکانی رابردوو، تەنها شەش ملیۆن و ١١٠ هەزار دۆلار دابینکراوە و بەهۆیەوە نرخی دۆلار لە ١٤٧ هەزار دیناردا بە جێگیری ماوەتەوە.

هاوکات، لە کاتی داخستنی بازاڕی دراوەکانی هەرێم نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی و هەر ١٠٠ دۆلارێک بە نرخی ١٤٧ هەزار و ٤٠٠ دینار مامەڵەی پێوە کرا.













گەلەری