سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە جیهان و هەرێم بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

PM:03:15:04/04/2024

10672 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و نرخی هەر ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە گەیشتە دوو هەزار و ٢٩١ دۆلار. لە بازاڕەکانی هەرێم بەراورد بە دوێنێ چوارشەممە، هەر مسقاڵێک زێڕ نزیکەی پێنج هەزار دینار بەرز بووەتەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەگوێرەی بۆرسەی جیهانی و بازاڕی زێڕنگرانی هەرێم، نرخی یەک گرام زێڕ بە ٧٣ دۆلار و ٦٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخی یەک کیلۆگرامیش بەرامبەرە بە ٧٣ هەزار و ٦٧٠ دۆلار.

لەو بارەیەوە، شارەزایەکی زێڕ لە بازاڕی زێڕەنگران بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ئێستادا خواستی جیهان بۆ بەدەستهێنانی زێڕ لە هەڵکشاندایە و بەڕێژەیەکی پێویست ئەو کانزا زەردە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە دیوە.

بەراورد بە چەند رۆژی رابردووش، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم ١٠ بۆ ١٥ هەزار دینار بەرز بووەتەوە.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم:

زێڕی عەیار ۱۸به ٤١٥ هەزار دینا

زێڕی عەیار ۲۱به ٤٨٠ هەزار دینار

زێڕی عەیار ۲۲به ٥٠٠ هەزار دینار

زێڕی عەیار ۲٤ به ٥٤٥ هەزار دینار













گەلەری