سەردێڕ:

بازرگانیی عێراق: پێشبینى دەکەین بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ بگاتە هەشت ملیۆن تەن

PM:02:51:04/04/2024

676 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى بازرگانیی عێراق رایگەیاند، پێشبینى دەکەن ئەمساڵ ئاستى بەرهەمى گەنم بۆ هەشت ملیۆن تەن بەرز ببێتەوە، دەشڵێت پارەى پێویست بۆ کڕینەوەى گەنمى جوتیاران تەرخان کراوە.


حەیدەر نوری بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاى بازرگانیی دانەوێڵە سەر بە وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، ، سەرۆک وەزیران کۆبوونەوەیەکی سەبارەت بە بەبازاڕکردنی گەنم ئەنجامدا و وەزارەتی دارایی راسپارد بودجەى بەبازاڕکردن و وەرزی کشتوکاڵکردن مسۆگەر بکات.

ئاماژەی بەوەش کردووە "هەموو جووتیاران پارەی خۆیان وەردەگرن، بە جووتیارانی دەرەوەی پلانی تەرخانکراویشەوە ".

ئەوەش خراوەتە روو، تا ئێستا نزیکەی یەک ملیۆن و ٨٠٠ هەزار تەن گەنم لە وەرزی رابردوو ماوە، کە بۆ وەرزی ئێستا دەخرێتە سەر بڕی بازاڕکراو، بەجۆرێک کۆی بڕی گەنم بۆ ئەم وەرزە دەبێتە حەوت ملیۆن و ٨٠٠هەزار تەن.

پێشتر، کەریم سلێمان، بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، چاوەڕێ دەکرێت بەروبوومی گەنمی ئەمساڵ لە هەرێم بگاتە دوو ملیۆن و ٧٠٠ هەزار تۆن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ١٨ـی مانگی رابردوو، ئەنجوومەنی وەزاری عێراق بۆ کاروباری ئابووری، بۆ وەرزی کشتوکاڵی ئەمساڵ عێراق نرخی تەنێک گەنمی بە ٨٥٠ هەزار دینار دیاری کرد.













گەلەری