سەردێڕ:

وەزارەتی دارایی هەرێم: پێش جەژن دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەین

PM:12:47:04/04/2024

36500 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ١٣٠ ملیار دینار بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ خراوەتە سەر هەژماری هەرێم. دەشڵێت، "پێش جەژن دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەین".


وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، لەسەر داوای محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و بە رەزامەندی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق و بە هاوتەریبی لەگەڵ بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بڕیاریان دا پارەی مووچەی مانگی سێ بۆ هەرێم بنێرن.

ئەوەشی خستووەتە روو، مووچەی سەرجەم وەزارەتە شارستانی و ئەمنییەکان دەنێرن و دیوانی چاودێری و داگای فیدراڵییان لە ناردنی پارەکە ئاگادارکردووەتەوە.

پێشتر، وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەمڕۆ وردبینی بۆ لیستی مووچەی مانگی سێـی مووچەخۆرانی هەرێم دەکەن و کە وردبینی تەواو بوو ٩٥٢ ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی سێ بۆ هەرێم دەنێرن.

هەر ئەمڕۆ، وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، لەسەر داوای محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و بە رەزامەندی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق و بە هاوتەریبی لەگەڵ بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بڕیاریان دا پارەی مووچەی مانگی سێ بۆ هەرێم بنێرن.
هێرش قادر- هەولێر
گۆران عەبدوڵا- بەغدا













گەلەری