سەردێڕ:

وەزارەتی دارایی: بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی سێمان بۆ هەرێم دا

PM:12:17:04/04/2024

37836 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی سێیان بۆ هەرێم داوە.


وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، لەسەر داوای محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و بە رەزامەندی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق و بە هاوتەریبی لەگەڵ بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بڕیاریان دا پارەی مووچەی مانگی سێ بۆ هەرێم بنێرن.

ئەوەشی خستووەتە روو، مووچەی سەرجەم وەزارەتە شارستانی و ئەمنییەکان دەنێرن و دیوانی چاودێری و داگای فیدراڵییان لە ناردنی پارەکە ئاگادارکردووەتەوە.

پێشتر، وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەمڕۆ وردبینی بۆ لیستی مووچەی مانگی سێـی مووچەخۆرانی هەرێم دەکەن و کە وردبینی تەواو بوو ٩٥٢ ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی سێ بۆ هەرێم دەنێرن.














گەلەری