سەردێڕ:

نرخی دۆلار دابەزی

AM:10:26:04/04/2024

38484 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم، نرخی دۆلار دابەزینی بە خۆیەوە بینی و ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٩٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، کە بەراورد بە دوێنێ چوارشەممە، ١٠٠ دۆلار زیاتر لە ٥٠٠ دینار دابەزیوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٦ هەزار و ٩٠٠ دینار مامەڵەی پێوە کرا.

ماوەی هەفتەیەکە نرخی ١٠٠ دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمدا لە خوار ١٤٨ هەزار دینارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتر، عەبولزەهرە هەنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بۆ جێگیرکردنی نرخی دۆلار، سەرجەم مامەڵە داراییەکان لە دۆلارەوە دەکرێن بە دینار کە ئەوەش هاوکاردەبێت لە دابەزینی زیاتری نرخی دۆلار.













گەلەری