نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و نرخی هەر ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە گەیشتە دوو هەزار و ٢٧٣ دۆلار. لە بازاڕەکانی هەرێمیش، هەر مسقاڵێک زێڕ تا ١٠ هەزار دینار بەرز بووەتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەگوێرەی بۆرسەی جیهانی و بازاڕی زێڕنگرانی هەرێم نرخی یەک گرام لەو کانزا زەردە بە ٧٣ دۆلار و ١١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخی یەک کیلۆگرامیش بەرامبەرە بە ٧٣ هەزار و ١٠٧ دۆلار.
لەو بارەیەوە، شارەزایەکی زێڕ لە بازاڕی زێڕەنگران بە دیجیتاڵ میدیای ئێن
ئاڕ تی راگەیاند، لە ئێستادا خواستی جیهان بۆ بەدەستهێنانی زێڕ لە هەڵکشاندایە و بەڕێژەیەکی
پێویست ئەو کانزا زەردە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە دیوە.
بەراورد بە چەند رۆژی رابردووش، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم حەوت بۆ ١٠
هەزار دینار بەرز بووەتەوە.
نرخی زێر لە بازاڕەکانی هەرێم:
زێڕی عەیار ۱۸به ٤١٠ هەزار دینا
زێڕی عەیار ۲۱به ٤٧٥ هەزار دینار
زێڕی عەیار ۲۲به ٤٩٥ هەزار دینار
زێڕی عەیار ۲٤
به ٥٤٠ هەزار دینار