سەردێڕ:

نرخی دۆلار بەرزبووەوە

PM:12:10:03/04/2024

39000 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمدا بە ١٤٧ هەزار و ٤٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بەرزبووەتەوە.


ماوەی هەفتەیەکە نرخی ١٠٠ دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمدا لە خوار ١٤٨ هەزار دینارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات نرخی تمەنیش بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە شەش ملیۆن و ٢٠٠ هەزار تمەنی ئێرانییە.

پێشتر، عەبولزەهرە هەنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بۆ جێگیرکردنی نرخی دۆلار، سەرجەم مامەڵە داراییەکان لە دۆلارەوە دەکرێن بە دینار کە ئەوەش هاوکاردەبێت لە دابەزینی زیاتری نرخی دۆلار.













گەلەری