نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و نرخی هەر ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە گەیشتە دوو هەزار ە ٢٧٥ دۆلار. لە بازاڕەکانی هەرێمیش، هەر مسقاڵێک زێڕ دوو بۆ سێ هەزار دینار بەرز بووەتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەگوێرەی بۆرسەی جیهانی و بازاڕی زێڕنگرانی هەرێم نرخی یەک گرام لەو کانزا زەردە بە ٧٢ دۆلار و ٦٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخی یەک کیلۆگرامیش بەرامبەرە بە ٧٢ هەزار و ٦٣١ دۆلار.
لەو بارەیەوە، شارەزایەکی زێڕ لە بازاڕی زێڕەنگران بە دیجیتاڵ میدیای ئێن
ئاڕ تی راگەیاند، لە ئێستادا خواستی جیهان بۆ بەدەستهێنانی زێڕ لە هەڵکشاندایە و بەڕێژەیەکی
پێویست ئەو کانزا زەردە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە دیوە.
بەراورد بە چەند رۆژی رابردووش، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم دوو بۆ سێ هەزار
دینار بەرز بووەتەوە.
نرخی زێر لە
بازاڕەکانی هەرێم:
زێڕی عەیار ۱۸ به ٤٠٣ هەزار دینا
زێڕی عەیار ۲۱ به ٤٦٩ هەزار دینار
زێڕی عەیار ۲۲ به ٤۸٨ هەزار دینار
زێڕی عەیار ۲٤ به ٥۳٥ هەزار دینار