سەردێڕ:

بانکی ناوەندی فرۆشی کاشی زیاد کرد؛ نرخی دۆلار دابەزی

PM:01:24:02/04/2024

2596 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، لە فرۆشی ئەمڕۆدا بە تێکڕا زیاتر لە ٢٥٠ ملیۆن دۆلاری بە نرخی فەرمی بانکەکە فرۆشتووە، بەراورد بە دوێنێ فرۆشی کاش زیادی کردووە. هاوکات، نرخی دۆلار بەراورد بەکاتی کردنەوەی بازاڕ دابەزی.


ئەمڕۆ سێشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق لە سەکۆی ئەلکترۆنی خستنەڕووی دۆلارەوە رایگەیاند، بە تێکڕا ٢٥٠ ملیۆن و ١٧ هەزار و ٤١ دۆلاری بەشێوەی کاش و حەواڵەی دەرەکی خستووەتە بازاڕەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە فرۆشی ئەمڕۆدا بەتێکڕا ٣٢ ملیۆن و ٢٩٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش بووە، بەراورد بە رۆژی رابردوو کە فرۆشی کاش چوار ملیۆن و ٤٢٠ هەزار دۆلار بوو، بەرێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.

باسی لەوەش کرد، ٢١٧ ملیۆن و ٧٢٧ هەزار و ٤١ دۆلاری بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی بووە.

هاوکات، لە ئێستادا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم، ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٨٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە سەرەتای کردنەوەی بازاڕ لەمڕۆدا نرخەکەی دابەزیوە.













گەلەری