چاوگێک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەو لیستی مووچەیەی نێرداوە بۆ بەغدا بۆ مانگی ئازار، پلەبەرزکردنەوەی تێدا نەبەستراوە.
چاوگێک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەستنی پلەبەرزکردنەوە بۆ سەرجەم فەرمانبەران کاتی پێویستە و ئەوانیش کاتیان لەبەردەستدا نەبووە بۆ تەواوکردنی پلەبەرزکردنەوەکان.
باسی لەوەشکرد، وەزارەتی
دارایی لەو ماوەیەی پێی دراوە بۆ بەستنی پلەبەرزکردنەوەی نەیتوانیوە تەواوی بکات و
هەندێک بڕیاری ئەو ماوەیە پێویستە هەڵبوەشێنرێتەوە و چەند بڕیارێکیش دەربکرێن.
ئەوەشی خستەڕوو، بۆیە ئەو
لیستەی نێردراوە هاوشێوەی لیستی مووچەی مانگی رابردووە و هیچ گۆڕانکارییەکی تێدا
نەکراوە.
دوێنێ دووشەممە، هونەر جەمال
وتەبێژی وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لیستی سەرجەم
مووچەخۆرانی هەرێم بەگوێرەی داواکارییەکانی بەغدا تەواو کراوە و لە ئێستاشدا بەشێوەی
دیجیتاڵی رەوانەی بەغدا کراوە.
هێرش قادر، هەولێر
هـ.ئـ