سەردێڕ:

لەبارەی چاکسازییە داراییەکانەوە؛ وەزیری دارایی عێراق و بەڕێوەبەری هەرێمیی بانکی نێودەوڵەتی کۆبوونەوە

PM:10:35:01/04/2024

1164 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، وەزیری دارایی لەگەڵ بەڕێوەبەری هەرێمیی بانکی نێودەوڵەتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و نوێنەری بانکە تایبەتەکانی عێراق کۆبوونەوتەوە.دەشڵیت، "بەردەوامین لە هەوڵەکانمان بۆ خێراکردنی چاکسازی دارایی و بانکی."


ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، تەیف سامی وەزیری دارایی لەگەڵ ژان کریستۆف بەڕێوەبەری هەرێمیی بانکی نێودەوڵەتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ریچارد عەبدولنور نوێنەری بانکە تایبەتەکانی عێراق کۆبوونەوتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری دارایی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، بەردەوامن لە هەوڵ و پلانەکانیان بۆ خێراکردنی چاکسازییە داریی و بانکییەکان بە ئامانجی چەسپاندنی بناغەکانی ئابووری نیشتمانی و دروستکردنی هاوسەنگی ئابووری و راستکردنەوەی رێڕەوی سیاسەتی دارایی لە عێراق و  وەزارەتی دارایی بەردەوامە لە هەوڵ و پلانەکانی بۆ خێراکردنی چاکسازییە داریی و بانکییەکان.

ئەوەشی خستە روو، ئامانجیان لە چاکسازی دارایی و بانکی، چەسپاندنی بناغەکانی ئابووری نیشتمانی و دروستکردنی هاوسەنگی ئابووری و راستکردنەوەی رێڕەوی سیاسەتی داراییە لە عێراق.

لای خۆیەوە نوێنەری بانکە تایبەتەکانی عێراق رایگەیاند، لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بەردەوام هاوکاری جددی دەکرێن لەو پرسانەی کە پەیوەندییان هەیە بە پڕۆژەکانی گەشەپێدان و چاکسازییەکانی پەیوەست بە کەرتی دارایی و بازرگانی.













گەلەری