سەردێڕ:

عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چواری خانەنشینان دەکات

PM:01:42:01/04/2024

4440 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چواری سەرجەم خانەنشینان دەکەن و بەشێکی خانەنشینانیش مووچەکانیان زیاد کراوە.


وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، مووچەی مانگی چواری سەرجەم خانەنشینانی سەربازی و شارستانی دابەشدەکرێت و دەخرێتە سەر هەژماری بانکیی تایبەتی خۆیان.

ئەوەش هاتووە، خانەنشینان نامەیەکی تایبەتیان پێدەگات بەوەی مووچەکەیان خراوەتە سەر هەژمارە بانکییەکانیان و دەتوانن بچن وەریبگرن.
ئاماژەی بەوەشلردووە، بەشێکی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی مووچەکانیان زیاد کراوە.

حکومەتی عێراق مانگانە و هەر لە سەرەتای مانگەوە، وەک یەکەم شوێن مووچەی خانەنشینانی خۆی دابەش دەکات، جگە لەو کارئاسانییانەی لە مامەڵەکانیاندا بۆیان دەکرێت، هاوکات چەندین خزمەتگوزاریی پێدانی قەرز و سولفەشیان پێشکەش دەکرێت.













گەلەری