سەردێڕ:

بانکی ناوەندی فرۆشی ئەمڕۆی بڵاوکردەوە؛ دۆلار بە چەند مامەڵەی پێوە دەکرێت؟

PM:01:13:01/04/2024

1328 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندی زیاتر لە ٢٥٢ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش و حەواڵە خستە بازاڕەوە. لە ئێستاشدا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٩٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بەرز بووەتەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی ناوەندی عێراق لە سەکۆی ئەلکترۆنی خستنەڕووی دۆلارەوە رایگەیاند، بە تێکڕا ٢٥٢ ملیۆن و ٢٣٥ هەزار و ٨٤٩ دۆلاریان بە نرخی فەرمی بانکەکە بە بانک و بازرگانان فرۆشتووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەو رێژەیە چوار ملیۆن و ٤٢٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش بووە، ٢٤٧ ملیۆن و ٨٣٣ هەزار و ٨٤٩ دۆلاری بەشیوەی حەواڵەی دەرەکی بووە.

پێشتر، عەبولزەهرە هەنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بۆ جێگیرکردنی نرخی دۆلار، سەرجەم مامەڵە داراییەکان لە دۆلارەوە دەکرێن بە دینار کە ئەوەش هاوکاردەبێت لە دابەزینی زیاتری نرخی دۆلار.













گەلەری