دوای ئەوەی بانکی فیدڕاڵی ئەمریکا هیچ لێدوانێکی ئەرێنی بۆ دۆلار نەدا سەبارەت بە رێژەی سوودی بانکی، بۆ یەکەمجار لە مێژوودا زێڕ بەرزترین نرخی لە بازاڕەکانی جیهاندا تۆمارکرد و نرخی یەک ئۆنسە زێڕ گەیشتە دوو هەزار و ٢٦١ دۆلار. لە بازاڕەکانی هەرێمیش نرخی زێڕ دوو هەزار دینار بەرز بووەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەگوێرەی بۆرسەی جیهانی و بازاڕی زێڕنگرانی هەرێم نرخی یەک گرام لەو کانزا زەردە بە ٧٢ دۆلار و ٧٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخی یەک کیلۆگرامیش بەرامبەرە بە ٧٢ هەزار و ٧١٦ دۆلار.
هاوکات، لەو بارەیەوە شارەزایەکی زێڕ لە بازاڕی زێڕنگران
بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی
راگەیاند، لە ئێستادا خواستی جیهان بۆ بەدەستهێنانی ئابووری زەرد لە هەڵکشاندایە و
بەڕێژەیەکی پێویست ئەو کانزا زەردە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوەدیووە. وتیشی، "پێشبینی
دەکرێت لەم چەند رۆژەدا نرخی ئۆنسەیەک
زێر بۆ دوو هەزار و ۳٠٠ دۆلار بەرز ببێتەوە".
ئەوەش لەکاتێکدایە، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێم پەیوەستە بە نرخی دۆلارەوە
و لەگەڵ نەبوونی هیچ بەرزبوونەوەیەک و قورساییەکی نوێ بۆ نرخی دۆلار زێڕ بەرزبوونەوە
بەخۆیەوە دەبینێت.
نرخی زێر لە بازاڕەکانی هەرێم:
زێڕی عەیار ۱۸ به ٤٠۱ هەزار دینار
زێڕی عەیار ۲۱ به ٤٦۷ هەزار دینار
زێڕی عەیار ۲۲ به ٤۸٦ هەزار دینار
زێڕی عەیار ۲٤ به ٥۳۲ هەزار دینار