سەردێڕ:

نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

AM:08:07:01/04/2024

672 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی کارگێڕی وزەی ئەمریکا رایگەیاند کە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتیان بەرێژەی ٦٪ کەمیکردووە، نرخی نەوت دەستی بە بەرزبوونەوە کرد و لە ئێستاشدا نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٨٧ دۆلار و ٢٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.


ئەمڕۆ دووشەممە، پاش ئەوەی رۆژی رابردوو نرخی نەوت بە رێژەی ١.٨٢٪ بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینی، لە ئێستادا بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە ٨٣ دۆلار و ٤٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە هەفتەی رووداوەکاندا؛

ناوەندی کارگێڕی وزەی ئەمریکا رایگەیاند، لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا ئاستی وەبەرهێنانی نەوت بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرماوە، بەرێژەی ٦٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و شرۆڤەکارانی نەوتیش دەڵێن، ئەو دابەزینە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

هۆکارێکی تری پاڵنەری مانەوەی نرخی نەوت لە بەرزیدا، دووبارە بە ئامانجگرتن و تەقاندنەوەی کەشتیە نەوتیەکان بوو لەلایەن گروپەچەکدارەکان و لەهەمان کاتیشدا هێرشەکانی ئۆکرانیا بۆسەر کەشتییە نەوتی و کێڵگە نەوتییەکانی روسیا یەکێکی تربووە لە هۆکارەکان کە نرخی نەوتی بۆ سەروو ٨٦ دۆلار بەرزکردەوە.

هۆکارەکانی نزمبوونەوەی نرخی نەوت لە هەفتەی رابردوودا؛

هاوکات لە رۆژی دووشەممەی هەفتەی رابردوو نرخی نەوت بە رێژەی ٠.٤٥٪ بۆ هەر بەرمیلێک دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە ئەوەش دوای ئەوەهات ئاستی یەدەگی نەوتی ئەمریکا بە رێژەی ٠.٨٪ زیاتر بوو لە رێژەی پێشبینیکراو.

هاوکات رۆژی سێشەممەی هەمان هەفتە، هەریەک لە وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سعودیە و شاندێکی ئەمریکا سەبارەت بە پرسی ئاسایش و سەقامگیربوونی ناوچەکە لە ریاز کۆبوونەوە کە ئەوە بووە هۆکاری نزمبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە رێژەی ٠.٣٥ تا ٠.٤٥٪ بۆ هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت.













گەلەری