سەردێڕ:

لیستی مووچەی مانگی سێ دەنێردرێت بۆ بەغدا؛ مووچەیەکی دیکە دابەش دەکرێت؟

PM:06:12:31/03/2024

63880 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لیستی مووچەی مانگی سێ تەنها وردبینی دیوانی چاودێری ماوە. دەشڵێت، "وردبینی تەواو ببێت لیستەکە رەوانەی بەغدا دەکەین."


ئەمڕۆ یەکشەممە، چاوگێک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لیستی مووچەی مانگی سێ ئامادەیە و تەنها پێداچوونەوەی دیوانی چاودێری وەزارەتی دارایی ماوە.

باسی لەوەش کرد، لیستەکە سەرجەم وەزارەتە شارستانییەکان و هێزە ئەمنییەکانی تێدایە و پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانیش لەخۆدەگرێت.

پێشتریش، چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ئێن ئاڕ تی ئەوەی خستە روو، ئەگەر لیستی مووچەی مانگی سێ کێشەی تێدا نەبێت پێش جەژن پارەى مووچەى مانگى سێ بۆ هەرێم دەنێردرێت و ئەگەر حکومەتى کاربەڕێکەر هاوشێوەى مانگی شووبات دەستى بەسەردا نەگرێت، دەتوانرێت بەخێرایی دابەش بکرێت.













گەلەری