سەردێڕ:

بانکی ناوەندی: ئاستی پێدانی قەرزی ئابووریی لە ٦٠ ترلیۆن دینار زیاتربووە

PM:05:00:31/03/2024

676 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، لەماوەی ساڵی رابردوودا بە تێکڕا بە بڕی زیاتر لە ٦٠ ترلیۆن دینار قەرزی ئابووریی بە سوودی بانکی ١٧٪ـی تێکڕای گوژمەکە دراوەتە هاوڵاتیان کە ئەوەش بە کەمترین رێژەی سوودی وەرگیراو دادەندرێت. دەشڵێت، "هاوڵاتیان بۆ ئەمساڵ زیاتر لە قەرزی بانکی سوودمەند دەبن ".


ئەمڕۆ یەکشەممە، بانکی ناوەندی عێراق لەبارەی قەرزە ئابوورییەکانەوە راگەیەندراوێكی بڵاوکردەوە و تێێدا هاتووە، بەمەبەستی گەشەپێدانی ئابووری و دەستەبەرکردنی خانوبەرە و ئۆتۆمبێل و پێویستیەکانی هاوڵاتیان لە ماوەی ١٢ مانگی ساڵی رابردوودا بە بەهای ٦٠ ترلیۆن و ٨٠٠ ملیار دینار قەرزبە گوژمەی جیاواز بۆ مووچەخۆران و هاوڵاتیان دابینکرابوو.

ئاماژەی بەوەش کرد، رێژەی سوودی بانکی کەمتر بووە لە ٥٪ بۆ هەر قەرزێک و بە تێکڕای پارەکەش بڕی ١٠ ترلیۆن و ٣٣٦ ملیار دینارە کە بەرامبەر بووە بە ١٧٪ ئەو قەرزەی کە دراوە بە هاوڵاتیان.

ئەوەش خراوەتە روو، بەراورد بەو ٦٠ ترلیۆن دینارەی کە دراوە رێژەی سوود لە کەمترین ئاستدابووە بەراورد بە بانکی ناوەندی وڵاتانی دراوسێ. وتیشی، "پێشبینیش دەکرێت بەمەبەستی فراوانکردن و بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری هاوڵاتیان بە قیستی دریژخایەن کە لە ١٢ ساڵ کەمترنەبێت، بڕی زیاتر لە ٧٠ ترلیۆن دینار وەک قەرزی ئابووریی بدرێتە هاوڵاتیان".

ئەوەش لە کاتێکدایە، بانکی ناوەندی عێراق لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا رایگەیاند، کە لە بانکەکەدا هیچ گرفتێک لەبەردەم نەختینەی دیناردا نییە و بە تەواویش دەتوانن خواستی هاوڵاتیان بۆ دەستڕاگەیشتن بە دەستپێشخەرییە داراییەکان بەرزبکەنەوە.













گەلەری