سەردێڕ:

ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بە چەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

PM:01:47:31/03/2024

1992 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٠٠ دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمدا بە ١٤٦ هەزار و ٧٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ، نرخەکەی بەرزبووەتەوە.


هاوکات، لە خستنەڕووی ئەمڕۆدا بانکی ناوەندی بەتێکڕا ٢٥٢ ملیۆن و ٤١٩ هەزار و ٩٢٨ دۆلاری بە نرخی فەرمی بانکەکە بەشێوەی کاش و حەواڵە فرۆشتووە، کە زیاتر لە ١٣ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش بووە، زیاتر لە ٢٣٩ ملیۆن دۆلاریشی بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی بووە.

لەبارەی دابەزینی نرخی دۆلارەوە، ئەیسەر حسێن بەرپرسی مامەڵەی دۆلار لە بانکی ناوەندی بە دیجیتاڵ میدیایی ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ئێستادا نرخی دۆلار بەهۆی فرۆشی حەواڵەوە کۆنترۆڵکراوە و لە رۆژانی داهاتووشدا نرخەکەی بۆ ١٤٥ هەزار دینار دادەبەزێت.

لەلایەکی تریشەوە، عەبولزەهرە هەنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بۆ جێگیرکردنی نرخی دۆلار، سەرجەم مامەڵە داراییەکان لە دۆلارەوە دەکرێن بە دینار کە ئەوەش هاوکاردەبێت لە دابەزینی زیاتری نرخی دۆلار.













گەلەری