سەردێڕ:

هەناردەی رۆژانەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا کەمی کردووە

AM:11:56:31/03/2024

600 جار خوێندراوەتەوە

ناوەندی زانیاری وزەی ئەمریکا رایگەیاند، لەماوەی هەفتەی رابردوودا هاوردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا هەشت هەزار بەرمیل دابەزینی بەخۆیەوە دیوە بە تێکڕاش ٢٤٤ هەزار بەرمیل نەوت بووە لەرۆژێکدا.


ئەمڕۆ یەکشەممە، ناوەندی زانیاری وزەی ئەمریکا لەبارەی هاوردەکردنی نەوتەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێێدا هاتووە، لە ماوەی هەفتەی رابردوو لەلایەن ٩ وڵاتەوە بە تێکڕا پێنج ملیۆن و ٤٤٤ هەزار بەرمیل هاردەی ئەمریکا کراوە و بەراورد بە هەفتەی سێیەمی ئەم مانگە ٣٤٣ هەزار بەرمیل زیادی کردووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، ئاستی هاوردەکردنی رۆژانەی نەوتی عێراق بە تێکڕا ٢٤٤ هەزار بەرمیل بووە، بەراورد بە هەفتەی سێیەمی مانگی ئازار هەشت هەزار بەرمیل کەمبوونەوەی بەخۆیەوە دیوە.

باس لەوەش کراوە، ئاستی هاوردەکردنی نەوتی رۆژانەی عێراق بە گشتی بۆ هەر مانگێک ٢٤٠ هەزار بەرمیلی رۆژانەیە، کە بە پلەی دووەمی وڵاتانی عەرەبی دادەندرێت لە دوای وڵاتی سعودیەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەمریکا رۆژانە بەم شێوەیە نەوت لە وڵاتان هاوردەی وڵاتەکەی دەکات:

کەنەدا - ٣ملیۆن و ٦٥٢ هەزار بەرمیل

مەکسیک - ٥٢٥ هەزار بەرمیل

سعودییە - ٣٣٨ هەزار بەرمیل

بەرازیل - ٢٣٠ هەزار بەرمیل

نێیجیریا - ٢١٥ هەزار بەرمیل

کۆڵۆمبیا - ١٤٣ هەزار بەرمیل

لیبیا – ٨٨ هەزار بەرمیل

ئیکوادۆر - ٩ هەزار بەرمیل













گەلەری