سەردێڕ:

هۆکارەکانی مانەوەی نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی چوار مانگی رابردوودا

AM:08:20:30/03/2024

648 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی کارگێڕی وزەی ئەمریکا رایگەیاند کە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتیان بەرێژەی ٦٪ کەمیکردووە، نرخی نەوت دەستی بە بەرزبوونەوە کرد و لە ئێستاشدا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٨٧ دۆلارمامەڵەی پێوەدەکرێت.


ئەمڕۆ شەممە، سەرەڕای ئەوەی لە سەرجەم بازاڕەکانی جیهاندا پشووە بەڵام نرخی نەوت بە رێژەی ١.٨٢٪ بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە دیووە بەتایبەت نەوتی رۆژئاوای تێکساس کە بە ٨٣ دۆلار و ١٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە هەفتەی رووداوەکاندا؛

ناوەندی کارگێڕی وزەی ئەمریکا رایگەیاند، لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا ئاستی وەبەرهێنانی نەوت بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرماوە ، بەرێژەی ٦٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و شرۆڤەکارانی نەوتیش دەڵێن، ئەو دابەزینە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

هۆکارێکی تری پاڵنەری مانەوەی نرخی نەوت لە بەرزیدا، دووبارە بە ئامانجگرتن و تەقاندنەوەی کەشتیە نەوتیەکان بوو لەلایەن گروپەچەکدارەکان و لەهەمان کاتیشدا  هێرشەکانی ئۆکرانیا بۆسەر کەشتییە نەوتی و کێڵگە نەوتییەکانی روسیا یەکێکی تربووە لە هۆکارەکان کە نرخی نەوتی  بۆ سەروو ٨٦ دۆلار بەرزکردەوە. 

هۆکارەکانی نزمبوونەوەی نرخی نەوت لە هەفتەی رابردوودا؛

هاوکات لە رۆژی دووشەممەی هەفتەی رابردوو نرخی نەوت بە رێژەی ٠.٤٥٪ بۆ هەر بەرمیلێک دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە ئەوەش دوای ئەوەهات ئاستی یەدەگی نەوتی ئەمریکا بە رێژەی ٠.٨٪ زیاتربوو لە رێژەی پێشبینیکراو.

هاوکات رۆژی سێشەممەی هەمان هەفتە، هەریەک لە وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سعودیە و شاندێکی ئەمریکا سەبارەت بە پرسی ئاسایش و سەقامگیربوونی ناوچەکە لە ریاز کۆبوونەوە کە ئەوە بووە هۆکاری نزمبوونەوەی نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا بە رێژەی ٠.٣٥ تا ٠.٤٥٪ بۆ هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت.


 













گەلەری