سەردێڕ:

سۆمۆ: مانگی شوبات زیاتر لە ٩٩ ملیۆن بەرمیل نەوتمان هەناردە کردووە

AM:08:25:29/03/2024

860 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیان بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق رایگەیاند، لە مانگی شووباتدا زیاتر لە ٩٩ ملیۆن و ٥٩٢ هەزار بەرمیلیان رەوانەی بازاڕەکانی جیهان کردووە.


کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ" رایگەیاند، لە مانگی شووباتدا تەنها تەنها لە کێڵگە نەوتییەکانی بارێزگای بەسرە ٩٨ ملیۆن و ١٨٣ هەزار و ٥٥٤ بەرمیل نەوتیان هەناردە کردووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگای کەرکوکدا ملیۆنێک و ٤٠٨ هەزار و ٧٥٧ بەرمیل نەوتیان فرۆشتووە.

دەشڵێت، "بەکۆی گشتی ٩٩ ملیۆن و ٥٩٢ هەزار و ٣١١ هەزار بەرمیل نەوتمان هەناردەی بازاڕە جیهانییەکان کردووە".

لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردووەوە، بەهۆی ئاڵۆزییەکانی دەریای سوور و هەڵگیرسانی جەنگی ئیسرائیل و فەڵستین، نرخی نەوت بەرزبووەتەوە بۆ سەر و ٨٠ دۆلار، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوت لە بوودجەی عێراقدا بە ٧٠ دۆلار دەستنیشان کراوە.

بەڕای چاودێرانی ئابووریش، ئەم بەرزبووەنەوەیەی نرخی نەوتیش لە قازانجی عێراقدایە، بەو پێیەی بەشی هەرە زۆری پێکهێنەری گشتی بوودجەی عێراق داهاتی فرۆشتنی نەوتە.













گەلەری