سەردێڕ:

لە بەشێکی شەقام و گەڕەکەکانی دهۆک لافاو دروستبوو

AM:10:06:19/03/2024

1568 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لافاو لە بەشێکی شەقام و گەڕەکەکانی دهۆکدا دروستبووە.


لەو بارەیەوە قائیمقامی دهۆک داوای لە هاوڵاتییان کردووە، هاتوچۆ لەناو شەقامەکانی شارەکەدا رابگرن.

هاوکات، بەرگری شارستانی دهۆک داوا لە هاوڵاتییان دەکەن، رێگای نێوان ئامێدی- دهۆک و دهۆک- زاخۆ بەکارنەهێنن.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئەوەشی خستەڕوو، لافاو زیانی بە گەڕەکەکانی بەرۆشکێ و نزارکێ و ئێتیتێ گەیاندووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە دوێنێ دووشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی گرتووەتەوە و لەو بارەیەشەوە کەشناسی هۆشداری دا کە بە هۆی بارانی زۆرەوە ئەگەری روودانی لافاو هەیە و بارودۆخی كەشوهەوای هەرێمی كوردستان سەخت دەبێت.

هاوکات، کەشناسی داوای لە هاوڵاتییان کرد کە لەناوچە نزمەکان دوور بکەونەوە و ئۆتۆمبێل رانەگرن، چونکە ئەگەری دروستبوونی لافاو لەو ناوچانە زیاترە و بۆ دووربوون لە هەورەتریشقە، سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکرێت و هاوڵاتیان لە کاتی بەکارهێنانی رێگە سەرەکییەکاندا هۆشیار بن و گەر زۆر پێویست نەبێ ڕێگەكان بەکارنەهێنرێن.

بڕیار نێروەیی - دهۆک
تایف گۆران - دهۆک













گەلەری