له سنووری قه‌زای خانه‌قین، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە سێ كه‌س كه ئه‌ندامی یه‌ك خێزان بوون گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌وته‌ی شایەتحاڵەکان، رووداوەکە لە به‌ره‌به‌یاندا روویداوە کە بەهۆی پێكدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت و بارهه‌ڵگرێك له‌سه‌ر رێگه‌ی نێوان خانه‌قین - به‌عقوبه لە نزیك ناوچه‌ی ئیمام وه‌یس بووە.
هەر بەپێی چاوگێکی
ئەمنی، له ئه‌نجامی ئه‌و رووداوه‌کە سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه كه سه‌رنشینی
ئۆتۆمبێله تایبه‌ته‌كه بوون.
ئەوەشی
خستووەتەڕوو، ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە دوو هاوسەر و منداڵێک بوون و تەرمەکانیان
گواستراونەتەوە بۆ پزیشکی دادی دیالە.
ئەوەش هاتووە،
لە ئێستادا تیمه‌كانی هاتوچۆی پارێزگای دیاله لێکۆڵینەوەیان لە رووداوه‌كه دەستپێکردووە.