سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە هەرێم بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی

PM:02:45:18/03/2024

1488 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا تا رادەیەک بە جێگیری ماوەتەوە و هەر ئۆنسەیەک بە دوو هەزار و ١٦٠ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت. لە بازاڕەکانی هەرێمیشدا، بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو، نرخی مسقاڵێک زێڕ نزیکەی پێنج هەزار دینار دابەزیوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، بە گوێرەی پێنوێنی جیهانیی بازاڕی زێڕ، نرخی گرامێک لەو کانزا زەردە بە ٦٩ دۆلار و ٤٧ سەنتە و کیلۆگرامێکیش بە ٦٩ هەزار و ٤٦٥ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لە بازاڕەکانی هەرێمیشدا، بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو، نرخی هەر مسقاڵێک زێڕ چوار بۆ پێنج هەزار دینار دابەزیوە.

لە بازاڕەکانی هەرێمدا نرخی زێڕ بەم جۆرەیە:

زێڕی عەیار ١٨ به ٣٩١ هەزار دینار

زێڕی عەیار ٢١ به ٤٥٥ هەزار دینار

زێڕی عەیار ٢٢ به ٤٧٦ هەزار دینار

زێڕی عەیار ٢٤ به ٥٢١ هەزار دینار

لیرەی عەیار ٢١ به ٤٥٥ هەزار دینار













گەلەری