سەردێڕ:

نرخی بەنزین دادەبەزێت

PM:01:17:14/03/2024

18408 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لەمڕۆوە ٢٥ دینار لە نرخی هەر جۆرێکی بەنزین دادەبەزێت.


بەهمەن قادر وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی ئەوەی خواست لەسەری کەمە و بەرهەمی ناوخۆش زۆرە، لەمڕۆوە نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین یەکی ٢٥ دینار دادەبەزن.

باسی لەوەشکرد، نرخەکان بەمجۆرەیان لێدێت:

بەنزینی جۆری سۆپەر لە هەزار و ٢٢٥ دینارەوە دەبێتە هەزار و ٢٠٠ دینار

بەنزینی جۆری موحەسەن لە هەزار و ٧٥ دینارەوە دەبێتە هەزار و ٥٠ دینار

بەنزینی جۆری نۆرماڵ لە ٨٥٠ دینارەوە دەبێتە ٨٢٥ دینار

ئەوەش لە کاتێکدایە، دوایین جار لە ١٨ی مانگی ١ی ئەمساڵدا نرخی بەنزین ٢٥ دیناری دیکە دابەزینی بەخۆوە بینی.













گەلەری