سەردێڕ:

بانکی ناوەندی رێژەی فرۆشی دۆلار و کاشی زیادکرد

PM:01:48:12/03/2024

764 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، رێژەی فرۆشی دۆلار بەشێوەی کاش و حەواڵەی دەرەکی بە رێژەی ٥٪ بەرزبووەتەوە و بە تێکڕاش نزیکی ٢٢١ ملیۆن دۆلار فرۆشراوە، لەو رێژەیەش نزیکی ٢٥ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش بووە.


ئەمرۆ سێشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق لە رێگای سەکۆی تایبەتی خستنەڕووی دراوی بیانیەوە رایگەیاند، رێژەی فرۆشی دۆلاری فەرمی کە لەلایەن بانکەکان و بازرگانانەوە داواکاری بۆ پێشکەش کراوە بە تێکڕا ٢٢٠ ملیۆن و ٩١٤ هەزار و ٤٤٥ دۆلار بووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، لەو رێژەیە بەتێکڕا ئاستی فرۆشی دۆلار بە شێوەی کاش بە رێژەی ٥٪ زیادیکردووە و بە تێکڕاش ٢٤ ملیۆن و ٧٧٠ هەزار دۆلار بووە بە نرخی ١٣٢ هەزار دینار بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک.

ئەوەش خراوەتە روو، بە مەبەستی فراوانکردنی ئاستی مامەڵەی بازرگانی دەرەکی ١٩٦ ملیۆن و ١٤٤ هەزار و ٤٤٥ دۆلار فرۆشراوە، لە کاتێکدا رۆژی رابردوو ئاستی فرۆشی دۆلار بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی ١٩٥ ملیۆن دۆلار فرۆشراوە.

هاوکات دوێنێ دووشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، بڕی ٢١٣ ملیۆن و ٤١٩ هەزار و ٦٨ دۆلاریان فرۆشتووە بە نرخی فەرمی و رێژەی حەواڵەی دەرەکی بە رێژەی ٩١٪ بووە.

لە ئێستاشدا نرخی دۆلار ٥٠ دینار دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و ٤٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.













گەلەری