PM:09:43:05/03/2024
612 جار خوێندراوەتەوە
فەرمانگەی وزەی ئەمریکا رایگەیاند، ساڵی رابردوو یەک ملیار و ٤٧٦ ملیۆن و ٣٧٣ هەزار بەرمیل نەوتیان لە وڵاتانی ئۆپیکەوە هاوردە کردووە. دەشڵێت، لە ٢٠٢٣ـدا لە عێراقەوە زیاتر لە ١١٥ ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییەکان هەناردەی ئەمریکا کراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، فەرمانگەی وزەی ئەمریکا رایگەیاند، لە ماوەی ساڵی٢٠٢٣دا، عێراق بڕی ١١٥ ملیۆن و ٢٦٣ هەزار بەرمیل نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییەکانی هەناردەی ئەمریکا کردووە.
ئاماژەی بەوەش کرد، تەنها
لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوودا بڕی شەش ملیۆن و ٩٢٢ هەزار بەرمیل نەوت لەلایەن
عێراقەوە هەناردەی ئەمریکا کراوە.
ئەوەشی خستە روو، لە
ماوەی ساڵی رابردوودا لەلایەن سەرجەم وڵاتانی ئۆپیکەوە بڕی یەک ملیار و ٤٧٦ ملیۆن
و ٣٧٣ هەزار بەرمیل نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییەکان هەناردەی ئەمریکا کراوە.