سەردێڕ:

لەبارەی مامەڵەکردن بە پارەی نەختینەوە؛ بانکی ناوەندی بڕیارێکی نوێی دا

PM:02:58:01/03/2024

10668 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، لە ڕۆژی ۱ـی ئازارەوە سەرجەم مامەڵەکانی باج و گومرگ و کارەبا و سوتەمەنی و قەرز بەشێوەی کارتی ئەلیکترۆنی دەگەڕێتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی حکومەت و پارەی نەختینە بەکار ناهێندرێت بەهیچ شێوەیەک. دەشڵێت "عمولەی کارتی بانکی نابێت لە پەنجا هەزار دینار زیاتر بێ و لە پێنج هەزار دیناریش کەمتربێت بۆ تێکڕای پارەدانەکە".


ئەمڕۆ هەینی، بانکی ناوەندی عێراق لە نوسراوێکدا کە کۆپییەکی بۆ دیجیتاڵ میدیایی ئێن ئاڕتی نێردراوە تێیدا هاتووە، بەگوێرەی بڕیاری ژمارە ٢٤٠٥٨ـی ئەنجومەنی وەزیرانی عێرق بڕیاریدا بە چەسپاندنی مامەڵەی ئەلیکترۆنی لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و دامودەزگاکاندا بۆ گۆڕینی مامەڵەی کاش بۆ ئەلیکترۆنی.

ئاماژە بەوەش کراوە ، بڕیارەکە لە ڕۆژی ۱ـی ئازاری ئەمساڵەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و پێویستە سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی دیکە تا کۆتایی مانگی کانونی یەکەمی ئەمساڵ ئامادەکاری بکەن بۆ گۆڕینی مامەڵەکانیان.

دەشڵێت ،" سەرجەم بازرگانەکان و هاوڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە کە پێدانی باج و گومرگ و پارەی کارەبا و سوتەمەنی بە دیناری عێراقی دەبێت و بەشێوەی کارتی ئەلیکترۆنی، بۆیە پێویستە پێش کۆتایی هاتنی ساڵ سەرجەم هاوڵاتیان مامەڵەی کارتی ئەلیکترۆنی لە بانکەکانی حکومەتی عێراق ئەنجام بدەن".

باس لەوەش کراوە، عمولەی مامەڵە داراییەکان نابێت لە پێنج هەزار دینار کەمتربێت و ناشبێت لە پەنجا هەزار دینار زیاتر بێت، لەکاتی راکێشانی پارە لە ئامێرەکانی ئەی تی ئێمی حکومی تەنها پێنجهەزار دیناردەبێت.

بانکی ناوەندەی عێراق جەختی لەوەش کردووەتەوە، هەربانکێکی ناحکومی لەو رێژەیی بۆ دیاری کراوە لە نوسراوەکەدا عمولەی زیاتر وەربگرێت لە هاوڵاتیان و بازرگانان رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر و بۆ ئەو مەبەستەش سەرجەم مامەڵە داراییەکان لەژێر چاودێری بانکی ناوەندیدا دەبێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە ، لە ماوەکانی رابردوودا محمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەکۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لەدوای گەڕانەوەی لە نیویۆرک بڕیاری دا بە گۆڕینی سەرجەم مامەڵە داراییەکان لە کاشەوە بۆ پارەدانی ئەلیکترۆنی و سەرجەم مامەڵەکانیش بە دیناری عێراق بکرێ لە جیاتی دۆلار.













گەلەری