سەردێڕ:

نرخی نەوت بەراورد بە رۆژانی رابردوو لە بەرزترین ئاستدایە

AM:08:13:10/02/2024

936 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی ئاڵۆزییەکانی شيوی رابردوو لە دەریای سور و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە نرخی نەوت ناجێگری بەخۆیەوە بینی بەگوێرەی پێنوێنی بازاڕی جیهان نەوتی برێنت بەرێژەی ٠.٥٦٪ بەرزبووەوە و گەیشتە ٨٢ دۆلار و ١٩ سەنت و بەراورد بە دوێنێ هەینی، نرخەکەی یەک دۆلار و یەک سەنت بەرزبووەتەوە.


ئەمڕۆ شەممە، جارێکی دیکە بەهۆی ئاڵۆزییەکانی رۆژی ٩ـی شوبات لە دەریای سور و وەڵامدانەوەکانی ئەمریکا و بەریتانیا نەوتی بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و لە ئێستاشدا بەرمیلێک نەوتی خاوی مەکسیک بە ٧٦ دۆلار و ٨٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، عێراق بەردەوام دەبێت لە کەمکردنەوەی هەناردەکردنی ١٥٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە کە لە مانگی رابردوودا لەسەر بەردەوامبووە و ئامانج لێی بەدەستهێنانی سەقامگیری و هاوسەنگی زیاترە لە نێوان دابینکردن و داواکاری لە بازاڕە جیهانییەکان.

ئاماژەی بەوەش کرد، رێکخراوی ئۆپیک پڵەسیش بڕیاریدا ئاستی بەرهەمهێنان بەبێ دەستکاریکردن بۆ ئەمساڵیش وەک خۆی بهیڵێتەوە.

لەلایەکی تریشەوە رێکخراوی جیهانی ئۆپیک پڵەس رایگەیاند، ئاستی دابینکردنی نەوتی رۆژانە و ساڵانە پارێزراوە و بەردەوامیش دەبن لە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردن بۆ بازاڕەکانی جیهان تا مانگی ئازاری ئەمساڵ بە مەبەستی سەقامگیرکردنی بازاڕەکانی جیهان.













گەلەری