سەردێڕ:

دوای بەرنامەیەکی ئێن ئاڕ تی؛ پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون کە لە زەوی کشتووکاڵیدا دروست دەکرا هەڵوەشایەوە

PM:10:13:06/10/2023

1392 جار خوێندراوەتەوە

پاش بڵاوبوونەوەی بەرنامەی هێڵی سوور لە ئێن ئاڕ تی کە گرنگی باخە میوەکانی کەلاری دەرخست و باسی لە بڕیاری تێکدانیان و بەکارهێنانی زەوییەکانیان بۆ پرۆژەی نیشتەجێبوون کرد وەزارەتی کشتوکاڵ پرۆژەکەی هەڵوەشاندەوە، ئەمەش خەمی باخدارەکانی گۆڕی بە شادی.


لایخۆیەوە، ستار عەلی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی گەرمیان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند،نزیکەی ١٥٠ باخدار لەسەر ئەم باخانە دەژین کە لەسەر ڕووبەری ٢٠٠ دۆنم زەوی لە گەڕەکی گردەگۆزینەی کەلار دروستکراون، یوسف کە یەکێکە لە باخدارەکان تاوەکو دوێنێ خەم رووخساری داپۆشی بوو، هەناسەی قووڵی بۆ لەدەستچوونی باخەکەی هەڵدەکێشا کە بڕیاربوو شوێنەکەی بکرێتە پرۆژەیەکەی نیشتەجێبوون، بەڵام ئەمڕۆ بەدەم چنینەوەی بەرهەمی هەنارەوە پێ دەکەنێت، چونکە ئەو پرۆژە هەڵوەشێنراوەتەوە.

شوێنی باخەکان درابووە کۆمپانیایەک بۆ ئەوەی یەکەی نیشتەبوون و پرۆژەی بازرگانی و گەشتیاری لەسەر دروست بکات، بەڵام دوای بەرنامەکەی ئێن ئاڕ تی و ناڕەزایەتی باخدارەکان، لە کۆبوونەوەیەکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی گەرمیان و وەزارەتی کشتوکاڵدا، پرۆژەکە هەڵوەشێنرایەوە.

بڕیاری لەناوبردنی ئەو باخە بەردارانە لە چوارچێوەی پرۆژەیەکدا بوو کە بە پرۆژەی زۆنەکانی سەر رووباری سیروان ناو دەبرێت، بە پێی سایتپلای پرۆژەکە، لەسەر رووبەری سێ هەزار دۆنم زەوی بە درێژایی ١١ هەزار مەتر لە دەروازەی باشووری کەلارەوە تا دەروازەی باکووری شارەکە لەسەر رووباری سیروان درێژ دەبێتەوەو پرۆژەیەکی تێکەڵی نیشتەجێبوون و بازرگانی و گەشتیارییە.













گەلەری