سەردێڕ:

شەپۆلێکی بارانبارین روو لە هەرێم دەکات؛ پلەکانی گەرما ١٦ پلە دادەبەزن

PM:05:36:27/04/2024

19268 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، شەپۆلێکی بارانبارین روو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات و بەهۆیەوە پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو روو لە دابەزین دەکەن.


ئەمڕۆ شەممە، دیلان رەشاد وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پێشبینی هاتنی شەپۆلێکی بارانبارین بۆ سەر ناوچەکانی هەرێم دەکرێت و بەهۆیەوە پلەکانی گەرما نزیکەی ١٦ پلە دادەبەزن.

ئاماژەی بەوەش کرد، پێشبینی دەکرێت بڕی بارانبارین لە ماوەی ئەم شەپۆلەدا بگاتە سەروو ٥٠ ملم بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان، لە سەنتەری پارێزگای هەولێریش بڕی بارانبارین لەنێوان ٤٠ تا ٥٠ ملم بێت.

باسی لەوەش کرد، لە ئێستادا پلەکانی گەرما لە بەرزیدا جێگیرە بەڵام بەهۆی کاریگەری ئەو شەپۆلەوە پلەکانی گەرما ١٤ بۆ ١٦ پلە روو لە دابەزین دەکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە کۆتایی ئەم هەفتەیەوە شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین روو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات و پێشبینی دروستبوونی لافاو دەکرێت.

پێشتریش، سادق عەتیە شارەزای کەشناسی عێراق رایگەیاند، لە رۆژی ٢٩ـی ئەم مانگەوە کە دەکاتە دووشەممەی هەفتەی داهاتوو، شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ روو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و ناوەڕاست و باشووری عێراق دەکات.

 

هێرش قادر – هەولێر













گەلەری