سەردێڕ:

گرژییەکانی نێوان چین و ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمەریکا چوونە قۆناغێکی نوێوە

PM:07:28:05/07/2023

2156 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی شۆڕبوونەوەی گرژییەکانی نێوان چین و ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمەریکا بۆ ناو بازرگانی پارچە ئەلکترۆنییەکانەوە، لەو چوارچێوەیەدا چین بڕیاریدا هەناردەکردنی بەشێک لەو پارچانە بۆ ئەمریکا و وڵاتانی هاوپەیمانی رابگرێت و بەمەش نرخی ئەو پارچانە بەشێوەیەکی بەرچاو لەبازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە.


وەزارەتی بازرگانی چین ئاماژەی بەوەکردووە، لە ١ی ٨ی ٢٠٢٣ەوە هەناردەکردنی هەشت بەرهەمی گالیوم و شەش بەرهەمی گەرمانیوم رادەگیرێت بە ئامانجی پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی چین.

بەگوێرەی پسپۆڕان ئەو دوو ماددەیە لەبەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل و کۆندێکتەر و پیشەسازی بەرگری و پیشەسازی پێشکەوتوو بەکار دەهێنرێن، بە گوێرەی لێدوانی پیتەر ئارکڵ سەرۆکی یەکێتی جیهانی چین بۆ بەرهەمهێنان بە گرتنەبەری ئەم رێکارەش چین گورزێکی نوێ لە ئەمریکا دەدات.

پێشتر، حکومەتی هۆڵەندا رایگەیاند، ئەو پارچە ئەلکترۆنییانەی بەرهەمدەهێنرێن و هەناردەی دەرەوەی وڵات دەکرێن، پێویستە پێشتر مۆڵەتیان پێبدرێت تاکو کۆمپانیاکان بتوانن هەناردەی دەرەوەیان بکەن. ئەم بڕیارەش لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

گرتنەبەری ئەم هەنگاوە لەلایەن ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانییەوە بەرتەسکردنەوەی بە دەستڕاگەیشتنی ئەو پارچە ئەلکترۆنییانەیە کە چین بەنیازە بەدەستیان بهێنی.

پسپۆڕان ئاماژەیان بەوەداوە، گرتنەبەری ئەم رێکارە کایگەری لەسەر بەرهەمەکانی کۆمپانیای "ASML"هۆڵەندی فرە پشک دەبێت کە تاکە کۆمپانیایە لە جیهاندا ئەو ئامێرانە بەرهەمدەهێنێت بۆ چاپکردنی بەردین بەرێگەی تیشکی سەروبنەوشەیی بەکاردەهێنرێت.

ئامێرەکانیش بەو پارچە ئەلکترۆنیانە کاردەکات کە لە چیپ و کۆندەکتەر دەچن.

لە ساڵی ٢٠١٩ەوە حکومەتی هۆڵەندا رێگری کرد ئەو کۆمپانیایە بەشێک لە بەرهەمەکانی هەناردەی چین بکات.

دوابەدوای بڕیارەکەی چین لەبارەی سنوردارکردنی هەناردەکردنی بەشێک لەو پارچە ئەلکترۆنییانەی مادەی گالیۆم و گرمانیۆمیان تێدا بەکاردەهێنرێت پشکی ئەو کۆمپانیانەی ئەو جۆرە پارچانە بەرهەم دەهێنن بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە.

هاوکات، بە سنوردارکردنی هەناردەکردنی ئەو پارچە ئەلیکترۆنیانە لەلایەن چینەوە، نرخەکانیان لە بازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە.













گەلەری