سەردێڕ:

نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

AM:08:05:17/09/2021

5636 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ هه‌ینی، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەپێی بازاڕی نەوتی جیھانی بە ٧٥ دۆلار و ٦١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی نەوت زیاتر لە دوو دۆلار بەرزبووەتەوە.


ھاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٧٢ دۆلار و ٧٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بەدوێنێ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش زیاتر لە دوو دۆلار بەرزبووەتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ٢٣ی مانگی رابردوو نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٦٧ دۆلار و ٦٨ سەنت بوو و رۆژی ٢٥ی ٧ی ئەمساڵ، بۆ یەکەمجار لە ماوەی سێ ساڵدا نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ زیاتر لە ٧٦ دۆلار بەرزبووەوە. بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.







گەلەری