سەردێڕ:

عێراق بڕیاریدا هێڵى ئینتەرنێت لە رێگەى مانگە دەستکردەکانەوە دابین بکات

PM:01:45:17/06/2023

8768 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق پڕۆژەی دابین کردنی ئینتەرنێتی لە رێگای مانگە دەستکردەکانەوە ناساند.


ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق رایگەیاند، بۆ یەکەمین جار دەست دەکەن بە دابین کردنی ئینتەرنێت لە رێگای بۆشایی ئاسمانەوە بۆ هاوڵاتیان، ئەوەش بۆ باشتر کردنی کوالێتی هێڵەکانی ئینتەرنێت و پێشکەش کردنی ئۆفەری جیاواز بە هاوڵاتیان.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، ئێستا لە پەیوەندیدان لەگەڵ کۆمپانیاکانی (وەن وێب و ئەمازۆن و سپەیس ئێکس) بۆ دابین کردنی ئینتەرنێت.

ئاماژە بەوەش کراوە، خزمەتگوزارییەکە لە پێناو کەم کردنەوەی نرخی ئینتەرنێت و زیاد کردنی خزمەتگوزارییەکانى ئینتەرنێتە بۆ هاوڵاتیان لە سەرانسەرى عێراق.













گەلەری