سەردێڕ:

بایدن: ئەمریکا گۆڕانکاری لە ستراتیژیی خۆیدا دەکات

PM:11:57:31/08/2021

3968 جار خوێندراوەتەوە

جۆ بایدن رایگەیاند، ئەمریکا بڕیارێکی دروستیداوە کە لە ئەفغانستان کشاوەتەوە و دەشڵێت، "ئەمریکا گۆڕانکاری لە ستراتیژییەتی خۆی لە روبەڕوبوونەوەی سەربازی دەهێنێت و لایەنی دیپلۆماسی پەیڕەو دەکات."


جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە وتاری کشانەوەی کۆتایی ئەمریکا لە ئەفغانستان باسی لەوەکرد، بڕیاری کشانەوە لە ئەفغانستان سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەریکردووە و کاتێک ئەو هاتووەتە دەسەڵات دەبووایە پابەندی رێککەوتنەکە بوایە، دەشڵێت، "پێویستە تاڵیبان رێز لەو رێککەوتنە بگرێت کە لەگەڵ ئێمە واژۆی کردووە و ئێمەش پابەندی رێککەوتنەکەمان بووین."

جۆ بایدن ئەوەشی وت، ئەمریکا بەکشانەوەی لە ئەفغانستان "باشترین و داناترین و درووستترین بڕیاریدا" و بەو بڕیارە کۆتاییمان بە جەنگی درێژخایەنی دوو دەیەی ئەمریکا هێنا.

سەرۆکی ئەمریکا ئەوەشی خستەڕوو، "ئەمریکا پێویستە روبەڕوی ئاڵنگارییەکانی و کێبڕکێکانی لەگەڵ چین و روسیا ببێتەوە و جەنگی ٢٠٠١ تێپەڕی و ئێستا ساڵی ٢٠٢١ە."

ئەمەش دوای ئەوە دێت، شەوی رابردوو کۆتا فڕۆکەی ئەمریکا پاش ٢٠ ساڵ لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان کشایەوە و ئەمریکا ئەو وڵاتەی بەجێهێشت.













گەلەری