سەردێڕ:

دوو حاجی دیکەی عێراقی لە مەککە گیانیان لەدەستدا

PM:07:21:01/07/2022

11840 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی حەج و عەمرەی عێراق رایگەیاند، دوو حاجی دیکەی عێراقی لە شاری مەککەی سعودیە لەکاتی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجدا گیانیان لەدەستدا.


دەستەی حەج و عەمرەی عێراق لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوو حاجی دیکەی عێراقی، کە یەێکیان خەڵکی بەغدایە؛ لە مەککە گیانیان لەدەستداوە.
لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو دوو حاجییە یەکێکیان رەگەزی نێرە و ئەوەی دیکەیان رەگەزی مێیە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو حاجییەی رەگەزی نێرە ناوی "تارش جاسم بەیزانی"یە و تەمەنی ٤٣ ساڵە، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستداوە. حاجییەکەی دیکەش ناوی "عەواتف نەعیم"ـە و دانیشتووی پارێزگای موسەنایە، تەمەنی ٦١ ساڵە، کە ئەویش جەڵتەی دڵ لێیداوە و پاش مانەوەی لە نەخۆشخانە بۆ چەند رۆژێک، ئەمڕۆ گیانی لەدەستداوە.
لەبارە شوێنی بەخاکسپاردنیشیانەوە ئەوە هاتووە، کەسوکاری ئەو دوو حاجییە داوایان کردووە، کە تەرمەکانیان بگەڕێندرێتەوە بۆ عێراق و لە عێراق بە خاک بسپێردرێن. ئەوەشخراوەتەڕوو، هەموو ئامادەکارییەکان بۆ گەڕاندنەوەی تەرمەکانیان کراوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا حاجییەکی دیکەی عێراقیش لە مەککە و لەکاتی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجدا گیانی لەدەستدا.












گەلەری