سەردێڕ:

بڕیارێکی نوێ لەبارەی زێڕی روسیاوە درا

AM:10:33:26/06/2022

7904 جار خوێندراوەتەوە

سەرکردەکانی کۆمەڵەی حەوت ڕێککەوتن لەسەر قەدەغەی هەناردەکردنی زێڕی ڕوسی کە بە دووەم سەرچاوەی داهاتی ڕوسیا دادەنرێت لە پاش وزەی ئەو وڵاتەدا.


وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە هەفتەی داهاتووەوە قەدەغەی هەموو جموجوڵێکی ڕوسیا دەکەن لە بازاڕێ زێڕدا و لەو بارەیەشەوە قسەیان لەگەڵ سەرکردەکانی دیکەی کۆمەڵەی حەوت کردووە و ئەوانش ڕەزامەندیان لەسەر هەنگاوەکە دەربڕیوە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا باسی لەوەشکرد، دابڕینی ڕوسیا لە بازاڕی زێڕی وڵاتانی کۆمەڵەی حەوت بەشێوەیەکی فراوان ئەو وڵاتە لە مامەڵەی زێڕ کەنارگیر دەکات لە جیهاندا.

هەناردەی زێڕ یەکێکە لە سەرچاوە سەرەکییەکانی داهاتی ڕوسیا، بە جۆرێک تەنها لە ساڵی رابردوودا ڕوسیا بە بەهای نزیکەی ٢٠ ملیار دۆلار زێڕی هەناردەکردووە و گەورەترین کڕیارانی زێڕی ڕوسیش ئەوروپییەکانن.













گەلەری