سەرەڕای سەپاندنی چەندین سزای رۆژئاوا بەسەر روسیا بەهۆی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی لە ئۆکرانیا، مۆسکۆ رێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی بە جێگیری پاراستووە.
رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی سێ رێگەی ئاشكراكردووە كە مۆسكۆ بەکاریدەهێنێت بۆ خۆپاراستن لە سزاکانی رۆژئاوا.
ئاماژەی بەوەداوە یەكەم رێگەی
مۆسکۆ بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری سزا ئابوورییەکان چالاکی تاریکە کە تێیدا مۆسکۆ جی
پی ئێسی ئەو کەشتیانەی کە سووتەمەنییان لەسەرە دەکوژێتەوە بۆ ئەوەی نەتوانرێت بەدواداچوونیان
بۆ بکرێت و بەم شێوەیەش مۆسکۆ سێ هێندە رێگرییەکانی بەردەم کەشتییەکانی کەمکردووەتەوە.
لەبارەی رێگەی دووەمیشەوەوە
رۆژنامەی تەلەگراف باسی لەوەکردووە، روسیا بە شێوەیەکی نایاسایی سوتەمەنییەکەی لە
كەشتییەكەوە بۆ كەشتییەكی تر دەگوازێتەوە، لەكاتێكدا گواستنەوەی كەلوپەل لە كەشتییەكانەوە
لە بەندەرەكان تۆمار دەكرێت، بەڵام لە دەریادا هیچ ڕێكارێكی لەو جۆرە نییە، ئەمەش
مانای ئەوەیە ئاسانە گواستنەوەی سوتەمەنی بشاریتەوە ئەگەر کەشتییەکە لەناو دەریادا
بێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، کۆتا
رێگە کە روسیا دەیگرێتەبەر بۆ شاردنەوەی کەشتییەکانی گواستنەوەی خاوەندارێتی کەشتیەکانە
بۆ ناوی خوازراوی تر بە شێوەیەک کە یارمەتیان بدات لە سزای ئابوری دووربکەونەوە.
تەلەگراف ئاماژەی بەوەشداوە،
لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەوە تا ئێستا ١٨٠ کەشتی خاوەندارێتییان لە رەگەزێکی ڕوسیەوە
گۆڕیوە بۆ خاوەنێکی نوێی رەگەزنامەیەکی دیکە، کە رێژەیەکی زۆر خێراترە لە ساڵانی
رابردوو.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بەهۆی
هێرشەکانی بۆسەر ئۆکرانیا چەندین پاکێجی سزا بەسەر روسیادا سەپێنراوە کە دوایینیان
راگەیاندنی یەکێتی ئەوروپا بوو لە کۆتایی مانگی ئایاری رابردوودا کە تا کۆتایی ساڵی
٢٠٢٢ نزیکەی ٪٩٠ی هاوردەی نەوتی روسیا قەدەغەکرا.
روسیا ٤٥٪ی نهوتی خاو و
بهرههمه نهوتییهكان ههناردهی ئهوروپا دهكات و وڵاتانی یهكێتی ئهوروپاش
له ماوهی یەک ساڵی رابردوودا رۆژانه دوو ملیۆن و ٢٠٠ ههزار بهرمیل نهوتی خاویان
هاورده كردووه و رۆژانهش نزیكهی یەک ملیۆن و ٢٠٠ ههزار بهرمیل له وهرگیراوهكانی
نهوتی روسیا هاورده دهكات.